دەربڕینی هەستی خۆشەویستی لە ڕێگەی وشەوە پەیوەندی نێوان خۆشەویست و هاوسەرەکان بەهێزدەکات، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانیت، ئەوەیە کە بە تەنیا وشەی خۆشم دەوێیت بەس نییە، لەگەڵیدا دەتوانیت ڕۆژانە چەند وشەیەکی دیکە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی پەیوەندیتان پتەوتر بێت.
=KTML_Bold=1. پاڵپشتیت دەکەم، لە پشتت دەوەستم، لەگەڵتم=KTML_End=
زۆر گرنگە هاوسەران هەست بەوە بکەن کە بە تەنیا نین کاتێک ڕووبەڕووی سەختییەکی ژیان دەبنەوە و کەسێک هەیە لەگەڵیان کە هانیان دەدات و لە پشتیان دەوەستێت.
=KTML_Bold=2. تۆ ناوازەیت=KTML_End=
هەمیشە بیری بەرانبەرەکەت بهێنەرەوە کە چەند تایبەتە لای تۆ و بوونی گرنگە لە ژیانتدا.
=KTML_Bold=3. سوپاس=KTML_End=
سوپاسکردن لە هەموو کاتەکانی ژیاندا گرنگە، بەردەوام سوپاسی بکە بۆ ئەوەی کاردەکات، گوێت بۆ دەگرێت، یارمەتیت دەدات، جلت بۆ هەڵدەبژێرێت یان هەر شتێک کە بۆتی دەکات.
=KTML_Bold=4. ببورە=KTML_End=
هەمووان هەڵە دەکەن و ئەمە ئاساییە، بەڵام گرنگە داوای لێبوردن بکەیت بۆ ئەو هەڵەیەی کە کردوتە. [1]