لە ماوەی 20 ڕۆژدا 11 هەزار و 84 کەس لە هەرێمی کوردستان لە داشکانی 15%ی قەرزی کرێی ئاو سوودمەند بوون و نزیکەی 396 ملیۆن دینار داشکاندنیان بۆ کراوە.
بڕیاری داشکانی 15%ی قەرزی کرێی ئاو لە
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک و
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجە تاوەکوو سبەینێ
10-05-202310-05-2023 کاری پێ دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێ ژمارەی سوودمەندانی بڕیارەکە بگاتە 20 هەزار کەس.
تا ئێستا
09-05-202309-05-2023 لە داشکانی 15%ی قەرزی کرێی ئاو، 11هەزار و 84 کەس سوودمەند بوون. نزیکەی 396 ملیۆن دیناریش داشکان بۆ ئەو کەسانە کراوە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر لێخۆشبوونی بەشێکی قەرزی کرێی ئاوی هاووڵاتییان.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی 20 ڕۆژدا، لە سنووری تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و
کۆیەکۆیە و
سۆرانسۆران و
زاخۆزاخۆ و
ئاکرێئاکرێ و
کەلارکەلار و
گەرمیانگەرمیان و
ڕاپەڕینڕاپەڕین، زیاتر لە 11 هەزار و 84 هاوبەش مامەڵەی سوودمەندبوونیان لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی کرێی ئاو کردووە.
[1]