پێست گەورەترین ئەندامی جەستەیە، چینەکانی پێست دەتپارێزن لە چوونە ناوەوەی هەرشتێکی زیانبەخش بۆ ناو جەستە، یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی چینی سەرەوەی پێست قەتیزکردن و هێشتنەوەی شێیە تاوەکوو پێستت وشک نەبێتەوە و لە ئەنجامدا نەک تەنیا تەندرووستیت دەپارێزێ بەڵکوو جوانیەکی سەرنجڕاکێشیشت پێ دەبەخشێت.
زۆر گرنگە تەندرووستی پێستمان بپارێزین و بەجوانی بیهێڵینەوە، کۆمەڵێک خواردن یارمەتیدەرن لە جوانترکردنی پێست کە ئەمانەن:
- کیوی
دەتزانی کە کیوی لە پرتەقاڵ زیاتر ڤیتامین C تێدایە؟ ڤیتامین C دژەئۆکسانێکی زۆر بەسوودە بۆ پێست کە لە هەمان کاتدا هەوکردنی درێژخایەن کەم دەکاتەوە و پێستت شێدارتر دەکاتەوە و لە تیشکی زیانبەخشی سەروبنەوشەیی دەتپارێزێت.
- ئەڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و E کە هەردووکیان خانەکانی پێست دەپارێزن لە پوکانەوە.
- ماست
پڕە لە پڕۆتین و بەکتریای سوودبەخشی زیندوو کە پێستت دەپارێزێ لە هەوکردن و چرچ و لۆچی.
- چەرەسات
چەرەساتی وەک بادەم و عەلیبابا دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E کە یارمەتیدەری درووستبوونی کۆلاجینە و ڕێگە لە پیری پێشوەختە دەگرێت.
[1]