ئەو خانمانەی لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژو دەبن، پێستیان تووشی وشکبوونەوە دەبێت بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاو، پێویستیان بەوەیە لە ڕێگەی ماسکەوە شێداری پێستیان بگەڕێننەوە.
=KTML_Bold=خانمان دەتوانن کەڵک لەم ماسکانە ببینن بۆ پێستیان.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ماسکی ڕۆزماری=KTML_End=
100 گرام کەرەوز
100 گرام ڕۆزماری
ئاوی کوڵاو
کەرەوز و ڕۆزمارییەکە بکەرە ناو ئاوی کوڵاوەوە بۆ ماوەی 15 خولەک تا سەوز دەبێت، پاشان جێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە، تێکەڵەکە ڕۆژانە بدە لە ڕوخسارت.
=KTML_Bold=2. ماست و خەیار=KTML_End=
خەیار
نیشاستە
ماست
ماست و خەیار و نیشاستەکە بە باشی تێکەڵ بکە، بیدە لە ڕوخسارت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، بە زوویی هەست بە گۆڕانکارییەکەی دەکەیت. [1]