چەندین هۆکار هەیە بۆ دەرکەوتنی چرچی ناوچەوان، وەکوو تەمەن، جگەرەکێشان، تیشکی خۆر و چەندین هۆکاری دیکە، ئەمەش گرفتێکە کە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی ئاوێتەی سرووشتی.
ماڵپەڕی stylecraze چەند پێکهاتەیەکی سرووشتی بڵاوکردووەتەوە بۆ لابردنی چرچی ناوچەوان.
=KTML_Bold=1. زەیتی گوێزی هندی=KTML_End=
دژە ئۆکسانی تێدایە، دەرکەوتنی هێڵەکانی پێست کەمدەکاتەوە، کەوچکێک زەیتی گوێزی هندی مەساجی ناوچەوانت بکە بۆ چەند خولەکێک، پاشان بەدرێژایی شەو جێی بهێڵە، شەوان پێش خەوتن بەکاریبهێنە، بەڵام ئەم پێکهاتەیە گونجاو نییە بۆ ئەو کەسانەی زیپکەیان هەیە.
=KTML_Bold=2. زەیتی تۆوی کەتان=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە ترشە چەوری و ئۆمێگا-3ی تێدایە، باشترە بە کەوچکێک زەیتی تۆوی کەتان مەساجی ناوچەوانت بکەیت بۆ چەند خولەکێک، دەتوانیت هەفتەی 2-4 جار دووبارەی بکەیتەوە.
=KTML_Bold=3. زەیتی بادەم=KTML_End=
زەیتی بادەم یارمەتیی نەرمبوونەوە و گەنجبوونەوەی پێست دەدات، بە چەند دڵۆپێک زەیتی بادەم مەساجی ناوچەوانت بکە، شەوانە پێش نووستن دووبارەی بکەرەوە. [1]