کاتێک هێلکە بەسەر دەچێت یان خراپ دەبێت، زیانی هەیە بۆ تەندرووستی و پێویستە لەناو ببرێت، بە چەند ئاماژەیەک کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردووەتەوە، دەتوانیت هێلکەی خراپبوو لە هێلکەیەکی نوێ و شیاو بۆ خواردن جیابکەیتەوە.
1. بۆنێکی ناخۆشی لێ بێت؛ پێش شکاندنی یا دوای شکاندنی، هەروەها تەنانەت دوای کوڵاندنیشی بۆنە ناخۆشەکەی هەر دەمێنێت و ناڕوات.
2. جیاوازی لە شێوەی هێلکەکە؛ ئەگەر شێوەی هێلکەکە لە هێلکەی ئاسایی جیاواز بوو ڕەنگە بەهۆی بەسەرچوون و خراپ بوونی هێلکەکەوە بێت، بۆ نموونە؛
- نەرمی توێکڵی هێلکەکە؛ ئەگەر توێکڵ و قەڕاغی دەرەوەی هێلکە نەرم و شل ببوو چونکە ڕەنگە بوونی بەکتریا بێت لە ناو هێلکەکەدا.
- بوونی درز و شکاوی لە قەراغ و توێکڵی دەرەوە.
- بوونی شیلە و لینجی لەسەر توێکڵەکەی؛ ڕەنگە بەڵگەی بوونی بەکتریا بێت.
- بوونی تۆز یا پاودەرێک لەسەر توێکڵی هێلکە؛ ڕەنگە هێمای بوونی کەڕو بێت.
3. دوای شکاندنی هێلکەکە؛ ئەگەر زەردێنەکەی ڕەنگی تری لەگەڵ دا بوو، بۆ نموونە ڕەنگەکەی سەوز بوو ئەوا تێکچوە، بەڵام ئەگەر دوای کوڵاندنی ڕەنگەکەی گۆڕا بۆ سەوز ئەوە مانای ئەوەیە زۆر کوڵاوە.
=KTML_Bold=چۆن هێلکەی کۆن جیا بکەینەوە:=KTML_End=
1. بخرێتە ناو ئاوەوە؛ هێلکەی تازە نقوم دەبێت، هێلکەی کۆن سەر ئاو دەکەوێت بەهۆی بوونی هەواوە.
2. لە ڕێگای پشکنینی ڕووناکیەوە؛ لە ڕێگەی شەوقی لایتەوە بوونی بۆشایی هەوا دەدۆزرێتەوە کە مانای ئەوەیە هێلکەکە کۆن بووە، لە کێڵگەی پەلەوەرەکان ئامێری گەورەی تایبەت هەیە کە زۆر هەستیارە بۆ پشکنینکردنی ژمارەیەکی زۆری هێلکە بە کەمترین کات.
=KTML_Bold=مەترسییەکانی خواردنی هێلکەی بەسەرچوو و خراپ بوو:=KTML_End=
گەورەترین مەترسی ئەگەری تووشبوونە بە بە کتریای سالمۆنێلا کە نیشانەکانی پاش (6 کاتژمێر بۆ 48 کاتژمێر) دەردەکەوێت و بریتین لە:
سکچوون، ڕشانەوە، تا و بەرزبوونەی پلەی گەرمای لەش، ئازاری ناو سک. [1]