ناونیشانی کورتە چیرۆک: ژووری چاوەڕوانی
ناوی نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی، لەگەڵ هەریەک لە دایک و داپیر و باپیرم لە بەردەم ژووری چاوەڕوانی ئامادەبووم، دوو مامی دایکم هەبوو کەهەمیشە منیان دەبینی لەباوەشیان دەکردم و یارییان لەگەڵ دەکردم نازانم ئەوە دەربڕینی خۆشەویستیبوو بۆمن، یاخود نەبوونی ئەو کە باوکم بوو ئەوا ئاوا لەگەڵم هەڵسوکەوتیان دەکرد و بەزەییان پێمدا دەهاتەوە، من هەستم بەناڕەحەتییەکانی دایکم دەکرد وە هەموو ئەمانەی لەدەوروو بەرمن لە خۆشەویستی نەنکم و باپیرم دڵنیابووم چونکە ئەوان کە ماچیان دەکردم و لەباوەشیان دەکردم ئەو هەستانەم بۆ درووست نەدەبوو کەلەگەڵ ئەوانیتر هەمە، من لەگەڵ ناخی خۆم واهەر قسەدەکەم بەبێ ئەوەی کەس ئەم زەرنەقوتەیەیی لەبیربێ یاخود حسابی بۆبکەن، واهەر چاوەڕوانم هەرچەندە زمانیشم نیە بڵێم وامەکەن دیوارە تازەکەی درووستمان کردووە مەیڕوخێنن من ئەوانەم دەبینی کەدەهاتن و دەچوون بەڵام زمانم گۆی نەدەکرد وشەیەکم لەزاربێتەدەرێ ئەو ڕۆژە کە خوازیارم هیچ کاتێک بوونم نەبوایە هەتا هەمووان وەک بارگرانیەک لەمن نەڕوانن، نازانم چ خراپەیەکم بۆ ئەوانەیە کە بەبێ ئەوەی دڵیان هەبێت دەیانەوێت من لەباوەشی دایکم دەربهێنن خۆمن زەرەرم بۆ مێروولەیەک نەبووە ئیتر بۆچی کاتێک لەئاوێنە لەخۆم دەڕوانم خۆم نابینم ئاوا تۆقێنەربم، دایکم دێتو دەچێت دڵنیام لەوەی ئەو لە هەموو ئەوانەی چوار دەورم جیاوازترە، ئەو کە دانی پێدانانێ و لە سەیرکردنەکانی تێدەگەم بەمن دەڵێت بێخەمبە کوڕم تەواو بێخەم من تۆ نادەم بەکەس، گەورەت دەکەم و ڕۆژەکانی گەورەبوونت دەبینم، یاریی کردن و یەکەم ڕۆژی باخچەت کەچەندە پێتەوە هیلاک دەبم تادابنیشی تا ڕادێت دووربیت لێم، لەپاشان قوتابخانە تادوای ئەو هیچکاتێک من لەخۆی دانابڕێ ئیتر نازانم ئەمانە چیان دەوێت لە من ودایکم، واهەر لە ڕێڕەوەکەدا وەستاوم چاوەڕوانی هاتوو چۆی ئەوانە دەکەم کەوەک دایکم کۆمەڵێک خەمیان هەیە دەچنەژوور و دێنەدەرەوە بەکۆمەڵێک خەمەوە هێشتا باوکم نەگەیشتووە؟ خۆزگەم دەخواست کە هیچ کاتێک نەگەیشتایە ئەم جێگایە کەوەک مشار خێزانەکان دەبڕنەوە وەک ئەو شۆفڵەی خانووەکانی پێدەڕوخێنن خۆیان ئامادەکردووە ماڵەکەی ئێمەش بڕوخێنن. سەیری ئەملا و ئەولامکرد باوکم هەر نەبوو لەدڵی خۆمدا وتم تەواو نزای من گیرابوو هیچیان پێناکرێ، نەنکم لەقوتابخانە گەڕابۆوە باسی منداڵێکی بۆدایکم دەکرد دەیوت باوکی کۆچی دوای کردووە خۆزگەم دەخوارد ئەو منداڵە من بوومایە ئەو دەیوت هەندێکجار وابیردەکەمەوە کە ژیان تەختەی ئەو شانۆگەریەیە کە هەریەک لە ئێمە ڕۆڵێک تێدادەگێڕێ بەبێ ئەوەی بمانەوێ، ئەسڵەن لەهاتنمان هەر پرسیان پێنەکردین کەدەشڕۆین هەریەکەو بە جۆرێکە دەی ئاواش دەبێت هاوڕێ، ڕۆژ دێت و دەڕوات لەدەنگی لێدانی دەرگاکە هەستام لەجێگای خۆم دەرگام کردەوە، کەس دیارنەبوو لەپاشان سەرێکم بردە دەرەوە کوڕە پچکۆلەکە لە بەردەم دەرگاکەبوو دەیوت دایکە دایکە دایکم لەکوێیە وتم ڕۆڵە وەرە ژوورەوە دایکت لە چێشتخانەکەیە، دەستشۆرەکە پاکدەکاتەوە قاپەکان دەشوات کەبەرچایی بەیانیان خواردبوو، هاوڕێکانم من ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بووم، ئەو دوومانگ دەبوو هاوسەری کۆچی دوای کردبوو سەرتاپای ڕەشی پۆشی بوو لەگەڵ ڕۆیشتنی هاوسەری خەندە و بزەکانی لێوانیشی لەگەڵ خۆی بردبوو هەر کەتەماشام دەکرد ڕووخساری زۆر جیاوازبوو بەبەراوورد بە دوو مانگ پێش ئێستا ئەو دەم هەرکە دەهات بەپێکەنین و ڕووخۆشی سەلامی دەکرد ئەمڕۆکە پۆشینی کاڵاکەی بەریشی گۆڕدرابوو دەبوو لەناخەوە چەندە دڵگرانبێت چ خەمێکی هەبێت نەیەوێت ئاشکرای بکات و لەمەرگێڕانی ڕووی هەرزوو دایدەپۆشێت، کوڕەبچکۆلەکە ناوی (باوان) بوو.. باوان چووە لای دایکی وتی: دایە تەواوبوویت لەپاک کردنەوە سۆبای پۆلەکان هەمووت تەواو سڕی منیش گوێکانم هەڵخستبوو بۆگفتوگۆی دایک و کوڕ هەرچەندە لەدڵەوە تەواو دەسووتام بۆی چونکە هاوڕێکانی ئەو تاقی کردنەوە دەکەن کەچی ئەو بۆ ئەوەی لەگەڵ دایکی پاروویەک نان پەیدابکات بۆ خۆی و برا نەخۆشەکەی کە لەماڵەوە کەوتووە دەبوو واز لەقوتابخانە بهێنێ لەدڵی خۆمدا دەمووت دەبێت چ حەسرەتێک بکێشێ کاتێک کوڕەکانی هاوتەمەنی خۆی دەبینێ دەبێت چ برینێک بێت لەجەستەی کە بەبینینی ئەوان هەفتەی دووجار دەکولێتەوەو قەتماخەکەی کە توێژاڵی گرتووە دیسان خوێنی لێدەتکێ دەبێت چەندەی تر بخایەنێت ئومێدەواربووم زوو قوتابخانە تەواوبێت تاچیتر ئەو منداڵە ئەم خەمە لەدڵ هەڵنەگرێ و چونکە ئەو لەگەڵ دایکی تەواوی مەینەتییەکانی ژیانیان بە یەکەوە هەڵگرتبوو کات خۆی دەدا لە دوازدەی نیوەڕۆ هێشتا کارەکانی تەواو نەبوو بوو گسکی ژوورەکەی ئێمەش مابوو دەبوو هەموو کارەکان تەواو بکات بەر لەگەڕانەوەی. بەبیستنی ئەمانە زۆر دڵم تەنگ بوو، نازانم بۆچی ئەمڕۆ لەم کاتەدا ئەمانەم کەوتۆتەوە یاد بەخۆمم دەوت دەبێت من کاربکەم نەک دایکم ، زۆری نەبرد باوکم پەیابوو توانای ناوهێنانم نەبوو تەماشامدەکرد ئەویش لەمن ڕاماو لەپاشان سەری داخست کاکی کاتب ئەو پەڕاوەی لێوەرگرت کە بەرلەوەی من ببم دایکم لەباوکم مارە بڕابوو وە لەدوای هەموو کۆبوونەوە چونە ژوورەکەی بەرانبەرم،
من لەگەڵ نەنکم مابوومەوە خۆم خستە ئەودیوی دەرگاکە نەنکیشم هەر بانگی دەکرم زۆری پێنەچوو بابم هاتە دەرەوە بەبەردەمی منا تێپەڕی بەبێ ئەوەی باوەشێکم پێدابکات و ئاوڕێکی دواوە بداتەوە بەبێ ئەوە دەست بخاتە سەر دڵە پچکۆلەکەم بڵێت کوڕم ببورە، بمبورە... بۆ ئەو هەموو نەهامەتییەی کە لە ڕێگایە بۆ ئەوکاتانەی لەگەڵ تۆ ناتوانم بەسەری ببەم بمبورە هەنگاوەکانی گەورەبوونت نابینم ئەمە لەبەردڵی دایکت دەکەم ئاگات لەدایکت بێت نەیەڵیت جێگا خاڵیەکەی من خاڵی بێت ببە هاوڕێی ببە بە هەموو ئەوانەی دایکت دەیەوێت، من کە چاوەڕوانییەکی وام هەبوو تێپەڕی و ڕۆیی، یەکە بەیەکە هەموو هاتنە دەرەوە کەس دەنگی منی نەبیست گوێکانیان داخستبوو
هیچ شتێک سوودی نەبوو، تازە کار لەکار ترازابوو، باوکم هاتەوە و بۆ ڕێڕەوەکەی منی لێوەستابووم پاشان لاولاوە وەستا بەلاچاوەکانم تەماشام دەکرد و خۆم لەنیگا شەرمەزاریەکانی دەدزییەوە دەنگێک نەبوو ئەوناوە کش و مات بوو دەتوت هەموو ڕۆژووی بێدەنگیان گرتووە من هیچم نەکرد هیچیشم نەوت هەر بەوچەشنەی سەرەتا تەماشام دەکرد، نەنکم چووە ژوورەوە و کەلوپەلەکانی منی هەڵگرت و باوەشی بەدایکمدا کرد و تێگەیشتم کارەکە تەواوبوو ئیتر هیچ شتێک ناگۆڕدرێ فرمێسکەکانی دایکمیان سڕی لەگەڵ باپیرم ئەوەی لەبەر خۆیەوە دەیوت خوایە داومەتە دەست تۆ.. قبووڵی نەکەی من دەمزانی ئەو لەگەڵ کێیەتی بەڵام ناتوانم هیچی بۆ بکەم چونکە ئەو خۆی ئەمەی ویست، نەنکم باوەشی پێداکردم وتی: تەواوبوو کوڕم هەمووشتێک هەرئەوە دەبوو ئیتر ئەوێمان بەجێ هێشت و ماڵئاوایمان کرد.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= پێشکەشە بە نەوە جوانەکەم (ڕۆڤان) گیان. [1]