ڕۆژی #09-05-2023#، بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و 200 ملیار دیناری لە ڕێگای بانکی ڕەشید و 200 ملیار دیناری تری لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە گەیشتە هەرێم.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 400 ملیار دیناری تردا و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بەهەمان میکانیزم لە ڕێگای بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە بگاتە هەرێم. بەوەش لەم مانگەدا حکومەتی هەرێم بڕی 800 ملیار دیناری #بەغدا#ی پێدەگات.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی هەرێم پێش چەند ڕۆژێک بڕی پتر لە 100 ملیار دینار بەردەستە و بە 800 ملیارەکەی بەغداوە دەتوانرێت تەواوی مووچەی مانگی نیسانی 2023 دابەش بکرێت. [1]