سیستەنی 43 بە 57 کۆتایهات و هەموو شتێک دەبێتەوە مەرکەزی
لە پرسی دارایی هەرێم، کێشە داراییەکانی هەرێم بەو شێوەیەی خوارەوە چارەسەر دەکرێت.
مەسرور بارزانىمەسرور بارزانى و
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى لەسەر پرسى دارایى تایبەت بە هەرێمى کوردستان و
سلێمانىسلێمانى لەسەر بەم شێوەیە ڕێککەوتوون:
- داهاتەکان:
1- کۆکرنەوەى داهات بەسەرجەم سەرچاوەکانییەوە لەسەرتاسەرى هەرێم لەسەر بنەماى چەسپاندنى شەراکەتى ڕاستەقینە دەبێت، لەسەرتاسەرى هەرێم بە مەرکەزى دەبێت.
2- تۆمارى داهاتەکان بەشێوەیەکى مەرکەزى لە وەزارەتى دارایى دەبێت.
3- ڕێکخستن و دابەشکردنى یەکسانى سیولە دارایى مەرکەزى دەبێت لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى.
4- ئاڕاستەکردن و بەڕێوەبردنى داهاتى هەرێم سیولەکەى مەرکەزى دەبێت لەژێر سەرپەرشتى لیژنەیەکى باڵاى وزارى کە پێکدێن لە هەریەک ( سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران و جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەزیرى دارایى و پلاندانان و سەرۆکى دیوان و سکرتێرى ئەنجوومەن).
- دەسەڵاتى خەرجییەکان:
1-خەرجى و دەسەڵاتى خەرجى و ڕێکخستنەکەى لە مووچە و بەکاربردن و پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لەنێوان سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرى دارایى و پلاندانان و سەرۆکى دیوان دەبێت.
2- بۆ لەمەودوا دابەشکردنى داهاتى گشتیى لەسەر ئاستى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر بنەماى شایستەبوون نەهێشتنى بنەماى 43% بە 57% لە خەرجییەکان دەبێت.
- پڕکردنەوەى کوورتهێنان:
لەمەودوا پڕکردنەوەى کوورتهێنان بۆ مووچە بەشێوەى مەرکەزى دەبێت وەک خەرجییەکى سیادى نەک لەسەر بنەماى ڕێژەى 43% بە 57%.
[1]