کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ دوای کردنەوەی مۆنۆمێنتی مەلا مستەفا بارزانی دواخرا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ،
09-05-202309-05-2023،
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەدرێت.
کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی دوێنێی
08-05-202308-05-2023ی نێوان
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دێت. کە تاڕادەیەک گرژیەکانی نێوان یەکێتی وپارتی خاو بوونەتەوە.
لەلایەکی ترەوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بڕیاربوو سبەی چوارشەممە
10-05-202310-05-2023 ئەنجام بدرێت، دوا خرا بۆ هەفتەی داهاتوو و دوای کردنەوەی مۆنۆمێنتی گەورەی
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی لە
بارزانبارزان. بەئامانجی ئەوەی زیاتر ڕێگا خۆشبکرێت بۆ گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 595 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!