وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ #08-05-2023# کۆبوونەوەیەکی باش کراوە و گرفتە سیاسییەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن. دوای کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان# لە حکومەتی خۆجێی #سلێمانی#، #سەمیر هەورامی# وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لەئاستی جیاجیادا. سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکان لەپێناو ڕێکخستنەوەی کاری هاوبەشی نێوان هەردوولایە بەتایبەتی بۆ ئیدارەدانی دەڤەری سلێمانی کە گرفتی سیاسی و دارایی هەیە. باسی لەوەشکرد، ئێستا #08-0-2023# گرفتە سیاسییەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن، پێویستە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوامییان پێبدرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هەنووکەییەکان. روونیشیکردەوە، چەند جارێک کۆبوونەوە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە هەن، دوێنێ کۆبوونەوەیەکی باش ئەنجام دراوە لەنێوان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەهیواین لە داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی ئەمڕۆ باسمان کرد، چارەسەر بکرێن. سەمیر هەورامی سەبارەت بە مووچە جەختیشیکردەوە، ئەو 400 ملیار دینارەی گەیشتووە بەشی تەواوی مووچە ناکات، ئێمە پێویستمان بە 900 ملیار دینار هەیە، بەڵکوو #بەغدا# بەشەکەی تر بنێرێت بۆ ئەوەی تەکمیلەی مووچەی پێبکرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 568 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!