هەندێک نیشانە هەیە کە ڕۆژانە تووشی دەبین و لامان ئاساییە، وەکوو سەرگێژخواردن، عارەق کردنەوە، یان بوونی خاڵ لەسەر پێست و هەستکردن بە سەرما، بەڵام لە هەندێک کاتدا ئەم چەند نیشانەیە ئاماژەن بۆ نەخۆشی مەترسیدار و پێویستە وریایبیت.
=KTML_Bold=1. سەرگێژخواردن=KTML_End=
ڕەنگە بەهۆی هەستانی لەناکاو یان وشکبوونەوەی جەستە بێت، بەڵام لە هەندێک کاتدا کە زۆر دووبارە بێتەوە، دەکرێت بە واتای بوونی گرفت بێت لە مێشک یان گوێی ناوەڕاست، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت نیشانەی نزمی پەستامی خوێن و شەکرە بێت یاخود گرفت لە غوددەی دەرەقی.
سەردانی پزیشک بکە ئەگەر بە بەردەوامی ئەم نیشانەیەت تێدا دەرکەوت یان هەستت کرد دڵت تێکەڵ دێت یان ڕشایتەوە.
=KTML_Bold=2. عارەقکردنەوەی بەردەوام=KTML_End=
دەکرێت بەهۆی قەڵەوی، چوونە ناو تەمەنی نا ئومێدی، دڵەڕاوکێ، فشار، وەرزش، غوددە، شەکرە یان کێشە بێت لە تەندرووستی دڵ، ئەگەر ئەم حاڵەتە زۆر دووبارە بوویەوە لە کاتێکدا کەشەکە گەرم نییە باشترە پشکنین بکەیت.
=KTML_Bold=3. هەستکردن بە سەرما بە بەردەوامی=KTML_End=
دەکرێت بەهۆی چەوری جەستە، کەمی ئاسن، ناچالاکی سووڕی خوێن یان غودە بێت.
=KTML_Bold=4. کەمبوونەوەی کێشی جەستە لەناکاو=KTML_End=
کاتێک خۆت بە پلان دەتەوێت کێشت کەمبکات و چەند کیلۆیەک دادەبەزێنیت ئاساییە، بەڵام کاتێک لەناکاو و بێ ئەوەی خۆت مەبەستت بێت کێشت کەمی کرد، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی گەدە، غوددە، پارکینسن، گرفتی کرداری هەرس، شەکرە، یان فشار.
=KTML_Bold=5. دەرکەوتنی خاڵ لەسەر ڕوخسار=KTML_End=
ئەگەر خاڵەکە وەکوو خۆی مایەوە، گرفتی نییە، بەڵام ئەگەر نوێ بوو و گەورەبوو و ڕەنگی وەکوو خۆی نەمایەوە، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجە. [1]