سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم باپەندییەکانی خۆی بەرانبەر ئێراق جێبەجێکردووە و داوایکرد، حکومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات.
لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا - کوردستان، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پاپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێکردووە و داوا دەکات ، حکومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات.
هەروەها، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی کولتووری بە یەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان دووپاتکردەوە.
ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەت هاوکاتە لەگەڵ ناردنی 400 ملیار دینار لەلایەن ئێراقەوە بۆ هەرێم و وابڕیارە 400 ملیاری تر بۆ هەرێم بنێرێت. [1]