ناونیشانی بابەت: سەمای کوردی لە ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەکاندا پلەی یەکەمی بە دەستهێنا
ئامادەکردنی: #ئاریان تەحسین#
لە نۆزدەیەمین ئۆڵیمپیادی سەما و هەڵپەرکێی جیهانییەکان لە مۆسکۆ لە ئاستی منداڵان و تازە پێگەیشتواندا سەمای #کورد#ی پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.
لە 29ی نیسان بۆ 9ی ئایاری 2023، نۆزدەیەمین ئۆڵیمپیادی سەما و هەڵپەرکێ جیهانییەکان لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت، دوای ئەوەی لە ئاستی گەوران، سەما و هەڵپەرکێی کوردی لەناو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبیدا پلەی دووەمی بە دەستهێنا، لە 02-05-2023، لە ئاستی منداڵ و تازە پێگەیشتوان سەما و هەڵپەرکێی کوردی لەناو 61 سەما و هەڵپەرکێی نەتەوە جیاوازەکان پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.
ساڵانێکە ڕاهێنەری بە توانا و قوتابخانەی لیلیا بۆ شایی و سەما جیهانییەکان گرنگی بە شایی و هەڵپەرکێی کوردی دەدەن، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕووسیا دکتۆر #دانەر ئەبوبەکر# هاوکار و پشتگیری تەواوی ئەم پڕۆژەیەیانە و بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم قوتابخانەیە فراوان بکات و خەڵک و ئارەزوومەندان زیاتر ئاشنا بکەن بە کولتووری نەتەوەی کوردی.[1]