=KTML_Bold=پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئازاد یونس ئاغا=KTML_End=
بەڕێز کاک فارس ئاغا ڕەشگەری، ئەندامی خوولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ئازاد یونس ئاغا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت .
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت . [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=