یەکێک لە مەترسییەکان خەڵکی بیابانی عەرەبی ترس بووە لە ئارەزوو و حەزی سێکسیی ژنان، بۆیە دەستیان بۆ تاوانێک بردووە کە پێی دەگوترێ خەتەنە کە بریتییە لە کەمئەندامکردنی کچان (هەڵبەت ئەمە لە کولتووری دیکەش هەیە) .
پرسیار ئەوەیە: ئایا خودا ژنانی بە هەڵە درووست کردووە و مرۆڤ بە خەتەنەکردن کارەکەی بۆ ڕاست دەکاتەوە؟ بۆچی لە هەموو شتێکدا دەستکاریکردنی کاری خوا تاوانە، بەڵام لە خەتەنەدا پیاو بۆی هەیە دەستکاری کاری خودا بکات؟
ملیۆنان ژنی مسوڵمان بەهۆی خەتەنەوە تاکوو ئێستاش بەهۆی نەمانی ئارەزووی سێکسی و نەخۆشییە هۆرمۆنییەکان لە دوای خەتەنەوە دەناڵێنن و لە مێیەتی خراون. ئەوەش تەنیا بۆ بەکۆیلەکردنیان لەپێناوی پیاودا. [1]
#ھێما نیازی#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,103 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!