=KTML_Bold=#شاخەوان عەبدوڵڵا# سەرپەرشتی کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری کۆمەڵێک هونەرمەندی پارێزگای #سلێمانی# دەکات.=KTML_End=
بەئامادەبوون و سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #10-05-2023#، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ 35 هونەرمەندی پارێزگای سلێمانی کرایەوە، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەپەڕڵەمانتاران لە لۆبی ئەنجوومەن، بەهەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی (VIM) و سەکۆی هونەری (ART FROSH) ئەنجامدرا.
لەپێشانگاکەدا، کۆمەڵێک تابلۆی جوانی هونەری خرانەڕوو، کە گوزارشتی لە جوانی سرووشتی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێراق دەکرد. [1]
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق
چوارشەممە 10 ی ئایاری 2023