میوەی وشککراو کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵ وە سەرچاوەی باشی کالۆری و وزەیە بۆ لەش بەڵام بەهۆی شێوازی هەڵەی خواردنی وە بوونی ماددەی حافیزە بۆ وشککردنەوەی گرفت بۆ تەندرووستی لەش درووست دەکات.
=KTML_Bold=زیانەکانی:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. درووستبوونی غازاتی سک:=KTML_End= هەڵاوسانی ڕیخۆڵە و سک، ژانەسک، قەبزی یا سکچون. دەبێت بە کەم دەست بکرێت بە خواردنی وە باشترە کە لە ناو ئاو دابنرێت دواتر بخورێت.
=KTML_Bold=2. درووستبوونی حەساسیەت لە پێست (لیر و خوران) :=KTML_End= کۆکە و تەنگە نەفەسی بەتایبەتی لەو کەسانەی کە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی (دووەم ئۆکسیدی گۆگرد) لە وشککردنەوەی میوەکە وەکوو ماددەیەکی دژە میکرۆب: نەرم کەرەوەی یا سپیکەرەوە؛ ئەم ماددەیە لەناو زۆربەی خواردنەوە و خۆراکەکانی ئامادە کراوی قوتو هەیە (شەربەت، پەتاتە) ، کە ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ یا حەساسیەت یان هەیە دەبێت ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن لە خواردنیان، چونکە دەبێتە هۆی توندبوون و زیادبوونی نەخۆشی ڕەبۆ.
=KTML_Bold=3. کرمۆڵ بوونی ددان:=KTML_End= بەهۆی بوونی شەکری میوە وە لکاندنی میوەی وشککراو بە ددان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی میکرۆب لەسەر ددان و کرمۆڵ بوونی، باشترە کە پێشتر میوەی وشککراو لە ناو ئاو دابنرێت تا نەرم دەبێتەوە وە دوای خواردنی بە فڵچە ددان بشۆرێت وە هەروەها شەو نەخورێت.
=KTML_Bold=3. قەڵەوی:=KTML_End= ڕێژەی کالۆری لەناو میوەی وشککراو چەند بەرانبەرە بە میوەی تازە؛ لەبەر ئەوە زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی قەڵەوی، خواردنی ڕۆژانە (3 دانە) باشە.
=KTML_Bold=4. بەرزی و نزمی شەکری خوێن:=KTML_End= لەدوای خواردنی خێرا هەست بە زیادبوونی هێزو توانای لەش دەکات بەڵام زۆری پێناچێت کە بێهێزی درووست دەبێتەوە. [1]