زیپکە کێشەیەکی باوی پێستە و بە گشتی %10ی خەڵکی ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەتایبەتی گەنجان، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سیستمی خۆراکییەوە هەیە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەم خواردنانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست دەبێت و دەبێتە هۆی درووستبوونی زیپکە.
1. هەویرەمەنی
ئەو خواردنانەی شەکر، ئارد و کاربۆهیدراتی تێدایە دەبنە هۆی درووستبوونی زیپکە، پێویستە خواردنیان کەمبکرێتەوە.
2. خواردنی خێرا
خواردنە خێراکا نرێژەیەکی زۆر لە کالۆریان تێدایە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست دەبێت.
3. خواردنی چەور
ئەو خواردنانی ڕێژەیەکی زۆر لە چەوریان تێدایە، چونکە چەوری جگە لەوەی زیپکەی ڕوخسار درووستدەکات هاوکات کێشی جەستە زیاد دەکات و زیان بە تەندرووستی دڵ دەگەیەنێت.
4. شوکوڵاتە
شوکوڵاتە هۆکارێکی سەرەکی درووستبوونی زیپکەیە، باشترە خواردنی کەمبکرێتەوە.
[1]