بەگشتی هەریەکێک لە مرۆڤەکان چ پیاو یاخود ئافرەت خاوەنی سێ جۆری قژن وشک و چەور و مامناوەند، بەڵام هەمیشە لە ڕووی تەندرووستییەوە قژی وشک کێشەی هەیە و گەشاوەی و جوانی و بریقەداری لەدەستدەدات، کاریگەریی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی پڕۆتین لە لەشدا.
پێویستە خاوەن قژ وشکەکان زۆر بە ئاگاوە مامەڵە لەگەڵ قژیاندا بکەن، چونکە وشکی هۆکارێکە بۆ بژی و ناڕێکی قژ، یەک لەو پێکهاتە سرووشتیانەی زۆر بەسوودە بۆ قژی وشک شیرە.
شیر یەکێکە لەو پێکهاتانەی بڕێکی زۆر پڕۆتین و ڤیتامینی بەسوودی تێدایە و سەرچاوەی سەرەکی کالسیۆمە بۆ لەش و سوودێکی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە، بەهۆی ئەوەشەوە پڕۆتینی پێویست دەدات بە قژ و سنوورێک بۆ وشکی قژ دادەنێت، لە هەمان کاتدا بەهێزی دەکات و یارمەتیی قژ دەدات ماددەی گلوتامین بەخێرای درووستبکات و کاربۆهێدراتی پێویستی پێدەدات کە زۆر بەسوودە بۆ قژی وشک و بێخی سەر، دەتوانیت کەمێک شیر بدەیت لە بێخی قژەکەت بۆ ماوەی 10 خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ، ئەم ڕێگایە قژت دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی شیر بۆ قژی وشک ئەوەیە ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ کەمێک قاوە و ماست و هێلکە و زەیتی بادام و زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بدرێت لە قژ و دواتر بە ئاوی شلەتێن قژەکەت بشۆ.
یان دەتوانیت شیر بکوڵێنیت، دواتر بیدەیت لە قژەکەت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، دواتر بیشۆ ئەگەر بۆ ماوەیەک بەردەوام بیت لەسەر ئەم ڕێگایە هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت قژ دەگەشێتەوە و سەرنجراکێش و جوان دەبێت.
جگە لە هەموو ئەو ڕێگایانە دەتوانیت سێ کەوچکی گەورە شیر و نیو مۆز و کەوچکێکی گەورە هەنگوین تێکەڵ بکەیت پاشان کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون، دواتر بیدە لە تەواوی قژت بۆماوەی کاتژمێرێک. [1]
=KTML_Bold=تێبینی//=KTML_End= تکایە بێ پرسی پزیشک و پسپۆڕانی بواری جوانکاری هیچ هەنگاوێک ئەنجام مەدە بەتایبەت ئەگەر کەسێکی هەستیاریت.