شێوازی گرنگیدان بە پێست بە پێی وەرزەکان دەگۆڕێت، لە کاتی سەرمادا دەبێت ڕۆتینی گرنگیدان بە پێستت بە شێوەیەک بێت پارێزگاری لە پێستت بکات و بەجوانی بیهێڵێتەوە.
دکتۆر گەشین کەمال، چەند ڕێنماییەکی گشتی خستوەتەڕە بۆ ئەوەی پێستتان بەجوانی بمێنێتەوە لە کاتی سەرما و زستاندا.
1. سابوون دەموچاو وشک دەکاتەوە، دەتوانن ئەو پاککەرەوە شلانە بەکاربھێنن کە خاڵییە لە بۆن.
2. شێدارکردنی پێستتان لە ڕێگەی کرێمی تایبەتەوە، تایبەت دەستەکان و ناوچەوان و سەر ڕومەتەکان.
3. کەمکردنەوەی بەکارھێنانی بەرھەمەکانی ئەلکھولی تێدایە، بۆ ئەوەی پێستتان وشک نەکاتەوە.
4. لێوەکانتان بەردەوام چەور بکەن، چونکە تەڕی لێو لە ڕێگەی زمانەوە و پاشان بەرکەوتنی ھەوای سارد دەبێتە ھۆکاری قڵیشانی لێوتان.
5. خواردنی ئەو خۆراکانەی پێستت دەپارێزێت لە وشکبوون، وەک ڕۆنی ماسی و ڕۆنی تۆی کەتان و ئەوانەی ئۆمێگا-3 و ئۆمیگا-6ی تێدایە.
6. ئاو خواردنەوە بە ڕێژەیەکی زۆر، وا دەکات پێست وشک نەبێتەوە و ھەمیشە تەڕ دەرکەوێت.
7. کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ئاوی گەرم، چونکە کاتێک ئاوی گەرم بەکاردەھێنیت بۆ ماوەیەکی زۆر و دواتر دەرەوە ساردبێت، پێست سووردەبێتەوە و دەخورێت. [1]