دار خوار بێ، سێبەریشی خوارە.
دار لار بێ، سێبەریشی لارە.
سرووشت وایە، تیشکی خۆر لە هەر شتێک بدات، سێبەری بۆ درووستدەکات، دارێک ڕێک بێت سێبەری ڕێکە و دارێکیش خوار بێت سێبەری خوارە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیانیدا گەر کار و کردەوەی یان ڕەفتار و گوفتاری چەوت بوو، بێگومان ئەنجامی شتەکانی چەوت دەبێت.[1]