دار لە شوێنی خۆی، ڕەقەنێ هیشک ئەبێ.
ڕەقەن: زەوی سەختی بەردەڵان (فەرهەنگی خاڵ) هیشک: وشک. دار لە جێگەی خۆی هەڵکەندرێت، لە جێگەیەکی بەردەڵانی ڕەقدا ناڕوێت و وشک دەبێت، واتە: هەر شتێ لە شوێنی خۆی جوڵا و لەق بوو، لەناودەچێ. مەبەستی لە کەسایەتی ناو خێزانە، گەر کەسێک دوورکەوێتەوە لە بنەماڵە و خێزان، لەبێکەسیدا دەمرێت. [1]