دار فرە بەرزبێتەوە، ئەچەمێتەوە.
فرە: زۆر. سرووشتی هەندێک داری ناسک وایە کە زۆر بەرزببێتەوە سەرەکەی دەچەمێتەوە، پەندەکە مەبەستی لە ناکەسە کە بەهۆکارێک پلە و پۆستی لە کۆمەڵگەدا بەرز ببێتەوە، لەئەنجامدا خۆی بەشت بزانێت و لووتی بەرزکات، لەناکاو دەکەوێت، واتە: هەر کەس بەرز بڕوانێ نزم دەدا لە زەوی، یان هەر هەورازێک نشێوییەکی لە دوایە.[1]