دار و گۆشت ئاشنایەتیان نییە.
پەندەکە مەبەستی لە پەروەردەی ناو خێزان و بنەماڵەیە، لەلایەن کەسە گەورە و خاوەن بڕیارەکانەوە ئەنجامدەدرێت، واتە: گەر کەسە نزیکەکان لە ڕەفتار و کرداردا بەنەزانیی یان بە بەئاگایی هەڵەیەن کرد بە دار و کوتەک مەکەوەرە جەستەیان بەڵکوو بە ئامۆژگاری بیانخەرە سەر ڕێگەی ڕاست چونکە پەروەردە مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە نەک کوتەک.[1]