دار و نەدار گشت ماتی خەمە.
دار و نەدار: مەبەست لە کەسی دەوڵەمەند و کەسی هەژارە، لە کۆمەڵگەدا هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان، هەر یەکەیان بەپێی پێگە و جێگەیان سەرکەوتن و شکستیان هەیە، لە سەرکەوتنەکانیاندا دڵخۆشن و لە شکست و لێقەومانەکانیاندا خەم و مەینەتی میوانیانە. واتە: لە کۆمەڵگەدا کەس نییە خەمی نەبێت. [1]