داری بێگەڵا نرخی نییە، خوشکی بێ برا زینەتی نییە.
زینەت: ڕازاوەیی (فەرهەنگی وشەنامە) داری بێگەڵا مەبەست لە داری وشە کە بەهۆکارێک گەڵاکانی دەوەرێت، هەموو جوانییەکەی لە دەستدەدات، خوشکی بێ برا لە پەندەکەدا مەبەستی لە مرۆڤی بێ خزم و کەسە، واتە: داری بێگەڵا گەشە و جوانی نییە، خوشکی بێبراش پشت و پەنای نییە. بەڵام لە ژیانی ڕاستەقینەدا، مرۆڤەکان تەنیان. [1]