داری حەد ئازاری نییە.
حەد: هەق. هەر کەسێک بەئاگایی یان بێئاگایی ڕەفتارێکی ئەنجامدابێت کە لە دەرەوەی سنووری نەریت و ئایینی کۆمەڵگەبێت، سزاکەی وەردەگرێت و دارکاریی دەکرێت، بەو دارلێدانە دەوترێت: داری حەد، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ نابێت لە هەق لاریی هەبێت، گەر تاوانێکی ئەنجامدا دەبێت سزاکەی وەرگرێت. [1]