داری گەندەڵ بۆ بڕین باشە.
داری گەندەڵ: داری وشکی کلۆر و ڕزیو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا گوندنشینان بۆ وەرزی سارد و سەرما دار دەبڕن، بۆ ئەوەی بیسووتێنن و خۆیانی پێگەرم بکەنەوە، بەزۆری ئەو دارانە دەبڕن کە وشک و گەندەڵ و کلۆرن، چونکە بە ئاسانی دەشکێت و بۆ سووتان دووکەڵی کەمە، پەندەکە واتە: کاڵای خراپ بۆ فڕێدان باشە.[1]