داری گەندەڵ بە دار نابێ.
داری گەندەڵ: داری وشکی کلۆر و ڕزیو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) جووتیاران لە باخچەکانیاندا خزمەتی ئەو دارانە دەکەن کە گەنج و بەردارن، خزمەتی پیرەدارێکی گەندەڵ ناکەن کە بەرهەمی نەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتێک لە بنەچەدا خراپ بێت، ئومێدی باشبوونی نییە.[1]