دار کرمی لە خۆی نەبێ، هەزار ساڵ ئەژیی.
هەموو دارێک بەهۆکاری تەمەن یان نەخۆشی گەندەڵ دەبێت، جۆرە کرمێک هەڵدێنێت، وردەوردە لەناوەوە دارەکە دەخوات و وشکی دەکات، پەندەکە واتە: کەسی ناپاک گەر لەناو خۆی خێزان و بنەماڵەدا بوونی هەبێت، ئاژاوەی تێدەکەوێت، بەهۆیەوە گرفت و تەنگەژەیان تووش دەبێت، لەئەنجامدا تووشی هەڵوەشان و لێکترازان دەبن. [1]