داری لار، نەبەئار بار.
ئار: جێگە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا گوندنشینەکان لە چیا داری وشک ئەبڕن، پاشان وەک بار لە کەری دەنێن و دەیبەنەوە گوند، ئەو دارانەی کە لار و خوارن، باری کەر لاسەنگ دەکەن، واتە: ئیشەکە تێکدەدەن. پەندەکە مەبەستی لە کەسی خراپە، تێکەڵبوونی زیان دەگەیەنێت.[1]