داری نەرم مێروولە ئەیخوا.
مێروولە: زیندەوەرێکی بچووکە بە کۆمەڵ دەژین، هەر دارێکی نەرم یان خۆراکێک بدۆزنەوە، هەموویان دەچن و تێیدەدەن. پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤی دەوڵەمەندی زەبوونە کە هەموو کەسێک لە خزم و نزیکەکانی چاودەبڕنە سامانەکەیی و چاوەڕێدەکەن ژیانی کۆتایی بێت و سامانەکەی بەشبکەن.[1]