داری وشک بەرناگرێ.
لە کوردەواردا لەناو باخچەکاندا جووتیاران دارە وشکەکان دەبڕن، بۆ سووتاندن بەکاری دێنن، چونکە داری وشک بەرهەمی نییە و بەرناگرێت، پەندەکە مەبەستی لە کاڵا و شتی بێکەڵک و خراپە، لەناو ماڵدا تەنیا ڕێگە لە مرۆڤ دەگرێت، ئەگینا کەڵکی نییە، واتە: هیوا لە شتی بێکەڵک ناخوازرێت.[1]