داک بگرە، کچ بە دەست خۆتە.
داک: دایک، پەندەکە لە کاتی خوازبێنی کچدا بەکاردێت، لە کۆمەڵگەی کوردەواردا هەمیشە کاری خوازبێنی ژنان و دایکان ئەنجامیدەدەن، واتە: ئەو کارە بە ژنان سپێراوە، پیاوان تەنیا پیرۆزبایی دەکەن، بۆیە باوک لە قسەی دایک دەرناچێت، هەر کەسێک بتوانێ دایکی کچ ڕازی بکات، کاری تەواوە. [1]