داکە کچی خۆی فرۆشت، دای بە دارێ ئەویش سۆت.
کچ فرۆشتن نەریتێکی قۆناغی دواکەوتووی کۆمەڵگەیە، یان بڵێین: شیربایی، واتە: خێزانێک کچەکەیان بەرانبەر بە بڕێک پارە دەدەن بە پیاوێک. سۆت: سووتان، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە بەهۆی شتێکی نرخدارەوە دەستمایەیەکی دەستکەوتبێت بەڵام دواتر دەستمایەکەی بەهۆی شتێکی بێنرخەوە لەدەستچووبێت.[1]