داکی خۆم کابانە، تێر ئەخۆم کفتانە.
داک: دایک، کابان: بە ئافرەتێک دەوترێت کە ژنی ماڵەوە بێت و جگە لە ئیشوکاری ماڵ خەریکی کاری دەرەوە نەبێت، کفتە: خۆراکێکی کەلەپووری کوردییە. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە خزمێکی لای خانەدانێک دامەزرابێ، بە ڕەنگێک بتوانێت خواردنی بۆ بنێرێ، ئەمیش ڕەتی بکاتەوە و بڵێ: خۆم بژێوی خۆم دابین دەکەم.[1]