وابڕیاڕە ڕۆژى یەکشەممە
14-05-202314-05-2023 ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى تیمى یەکێتى لە حکومەت دەنگ لەسەر ڕەشنووسى ڕێککەوتنى نێوان
مەسرور بارزانىمەسرور بارزانى و
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى بدات.
ڕۆژى یەکشەممە، 14ى 5ى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، یەکێک لە بەرنامەى کارەکانى پەسەندکردنى ڕەشنووسى ڕێککەوتنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیەتى و دواى گفتووگۆکردن لەسەر وردەکارى ڕێککەوتنەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.
ناوەرۆکى ڕەشنووسى ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە لایەنى دارایى و ئەمنى و گۆڕانکارییە وزارییەکان. ناوەرۆکى ڕەشنووسى ڕێککەوتنەکەش لایەن تیمى وزراى پارتى و یەکێتیى ئامادەکراوە و بەشێک لە جێبەجێکردنى ناوەرۆکەکەش پێویستى بە درووستکردنى لیژنە و دەنگدانى پەڕڵەمانى کوردستان دەبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 811 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!