هەرێمی کوردستان بەشێک لە گرێبەستی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی ڕادەستی حکومەتی ئێراق کرد، کە لە ماوەی ساڵانی 2014 بۆ 2018 واژووکراون.
لیژنەیەکی تایبەت لەنێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی ئێراق و سامانەسرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوەو لیژنەکەش بەدواداچوون بۆ ئەو گرێبەستە نەوتییانە دەکەن، لە ماوەی ساڵانی 2014 بۆ 2018 واژووکراون.
ئەو لیژنەیە بەپێی ڕێککەوتنی
هەولێرهەولێر و
بەغدابەغدا، کە لە مانگی نیسانی ڕابردوو واژوو کرا پێکهێنراوە و کار بۆ ئەوەش دەکات، پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان بکات. چارەسەری کەموکووڕییەکان بکات و کار بۆ نوێکردنەوەشیان بکات، بەتایبەتی ئەو گرێبەستانەی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نین.
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو گرێبەستانە، قۆناغی دووەمی بەدواچوون بۆ گرێبەستەکانی تر دەست پێدەکات و تەواوی گرێبەستەکان دەگرێتەوە.
[1]