کونسولی ئێران لە شاری #هەولێر# ئەمڕۆ ڕێکەوتی #12-05-2023# بەشداریکرد لە مەڕاسیمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری #مەلا مستەفا بارزانی# و #ئیدریس بارزانی# لە بارزان، بەڵام بەهۆی توڕەبوونییەوە ناوچەکەی جێهێشت و بەشداری نەکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی.
هۆکاری جێهێشتنی مەڕاسیمەکە لەلایەن کونسوڵی ئێرانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە #مەسعود بارزانی# بۆ مەڕاسیمەکە هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێرانیش بانگهێشتکردبوو بۆ مەڕاسیمەکە هاوشانی بەرپرسانی ئێرانی.
کونسوڵی ئێرانیش، دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری هەر یەک لە مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی، بەر لە دەستپێکی مەڕاسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ دێت و دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کونسوڵی ئێران لە هەولێر ناوچەکە جێدەهێڵێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,077 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!