ئەردەوان عەلی محەمەد کە بە ئەردەوان زاخویی نێوبانگی دەرکردووە، لە ساڵی 1957 لە شاری #زاخۆ#ی باشووری کوردستان لەدایک بووە، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە ستران و گۆرانی وتن هەبووە، بەشداری چەندێک لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی لە شاری زاخۆ کردووە.
لە ساڵی 1979 لە زاخو ژیانی هاوسەرێتی پێک هێناوە و دواتر چووەتە ناو ڕێزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و پەیوەندی بە پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و سەرەڕای پێشمەرگایەتی و ڕیکخستنی نهێنی یەکان کە خەریکی بووە، گۆرانی بە وڵات و دەردە سەریەکانی میللەتی کوردەوە گوتووە.
بەرهەمی ژیانی هاوسەرێتی ئەردەوان زاخۆیی دوو منداڵ بە ناوەکانی (هوزان و کوڤان) بوونە، یەکەم گۆرانی لە ساڵی 1978 ب ناوی $دێچمە هەوارا خابیری$ تۆمار کردووە، هەر لە هەمان ساڵدا یەکەم کاسێتێ بڵاو کردووە.
گۆرانیبێژ و هونەرمەند ئەردەوان هەتاکو بێ سەرو شوێن بوونی خۆی (300) گۆرانی تۆمار کردووە، لە دەمی کە پێشمەرگە بوو لەسەر شاخەکانی کوردستان بووە، گۆرانی (چومە چیا، چیا بلندن جانا من) تۆمار کردووە.
ئەردەوان زاخویی گۆرانییەکانی سیاسی و شۆڕشگێری و ئەوینداری بوونە، لە شەوی 28 لەسەر 29 مانگی کانونی دووەمی ساڵی 1986 لە کاتی ئەنجام دانی ئاهەنگێک لە شاری بەغدا هاتە دەستگیرکردن و هەتا ئەو کاتەشی لەگەڵ بێتن، بێ سەر و شوێنە.
شاری زاخۆ وەک ڕێزگرتن بۆ ئەردەوان زاخۆیی، پەیکەرێکی ئەو هونەرمەندەیان لە بەرانبەر پری دەلال کە شوێنێکی دێرین و وەکوو ناسنامەی ئەو شارەیە، درووستکردووە.
هۆزان و ئاوازەکانی ئەو هونەرمەندە لەلایەن (عەبدولعەزیز سلێمان، #سەمیر زاخویی#، عیسا بەنستانی، خالس خەلیل، شاکر ئاکرەیی، #حەبیب کەلەش#، سەبڕی بوتانی، نەزیر ڕەمەزان، #حیکمەت مەلا یاسین# و #سەباح زاخۆیی#) بۆی داندراون، #سەباح زاخویی# موزیکژەن و ژەنیاری عود لە زۆربەی بۆنە و ئاهەنگ و دانیشتنە هونەرییەکانی لەگەڵ ئەردوان زاخویی کاری کردووە.[1]