لەبەر خاتری عەدلە خانی شاعیر کە بەپێچەوانەی قانعی برایەوە تەنیا یەک دێڕ شیعری لەسەر فەرشێکی چنراو بۆ ئێمە بەجێماوە، لەبەر خاتری خاتوو ئەختەر کابان کە دەکرا وەک
کەریم کابانکەریم کابان و
قادر کابانیقادر کابانی برای ھونەرمەندێکی ناسراوی ئێمە بێت کەچی تەنیا لە پرسەدا گوێمان لە دەنگە ناوازە و لاواندنەوەکانی بوو، لەبەر خاتری ماریا کە فریای تۆمارکردنی یەک گۆرانی کەوت پێش ئەوەی بیکوژن، لەبەر خاتری مەستوورەی ئەردەڵانی مێژوونووس و شاعیر کە سەد ساڵ دوای مەرگی خۆی شیعرەکانی کۆکرانەوە، لەبەر خاتری زەینەب خانی خوشکی دڵدار کە بە پێچەوانەی براکەیەوە سەد ساڵ دوای نووسینی شیعرەکانی، بەهەمەکانی کۆکرانەوە و چاپکران، لەبەر خاتری ھەموو ژنە بێدەنگ کراو و پەراوێزخراوەکانی کوردستان و ھەموو جیھان پێویستە بەردەوام بین لە خەباتدا، پێبکەنین، ھیوامان ھەبێت. بژی خەباتی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران. ھەتا ئەبەد: ژن، ژیان، ئازادی!
[1]
چۆمان ھەردیچۆمان ھەردی کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 993 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!