مۆز چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، دژە ئۆکسان، زەیتی سرووشتی و ڤیتامین، کە خانەکانی قژ بەهێزدەکات و ڕێگە لە ڕوتانەوەی قژ دەگرێت، هەروەها قژ نەرم دەکات، کڕێشی سەر کەمدەکاتەوە و بە سرووشتی شێداری دەکاتەوە.
=KTML_Bold=ئەو کەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە دەتوانن کەڵک لە ماسکی مۆز ببینن بەم شێوەیە.=KTML_End=
=KTML_Bold=پێکهاتەکان:=KTML_End=
-دوو مۆز.
-کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتوون.
-یەک کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هندی.
-یەک کەوچکی گەورە هەنگوین.
=KTML_Bold=بەکارهێنانی:=KTML_End=
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بە باشی، بیدە لە قژت بۆ ماوەی 5-10 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. [1]