بەشێک لە خانمان حەز بە پێستی سپی دەکەن، دەتوانن بۆ ئەم مەبەستەش کەڵک لە ماسکی سرووشتی ببینن، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ببنە خاوەن پێستێکی سپی.
=KTML_Bold=1. ماسکی چای سەوز=KTML_End=
ئەم شێوازە ماسکە دەبێتە هۆی کردنەوەی ڕەنگی پێست و لابردنی ڕەشی ژێر چاوەکانت، دەتوانیت کەمێک چای سەوز بکوڵێنیت لەسەر ئاگرێکی کەم، دواتر ئاوەکە بپاڵێویت کەسارد بوەوە، کەوچکێکی گەورە ڤیتامین E تێبکە و لەگەڵ چەند قاڵبێکی بچوکی سەهۆڵ، لە ساردکەرەوەدا هەڵیگرە، دواتر سەهۆڵەکان بخەرە سەر پێست و پێیدا بهێنە، بەڵام ئاگاداربە نزیک چاوتی نەکەیتەوە.
=KTML_Bold=2. ماسکی خەیار و سەهۆڵ=KTML_End=
باشترین جۆری ماسکی سرووشتییە، بەتایبەت بۆ خانمە پێست وشکەکان، یارمەتیی لابردنی سووربوونەوەی پێست دەدات، تەنیا پێویست بە خەیارێک و ئاوی گوڵ و کوپێک قاوە هەیە.
=KTML_Bold=3. ئاوی گوڵ و خەیار=KTML_End=
لە پێشدا ئاوی گوڵەکە بکوڵێنە لەسەر ئاگرێکی کەم، پاشان خەیارەکە ئامادەبکە و بیدە لە خەڵاتە و تێکەڵی بکە لەگەڵ ئاوی گوڵەکە و وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە و سەهۆڵی تێبکە لە ساردکەرەوە دایبنێ، دواتر سەهۆڵەکان بهێنە بە ڕوخسارتدا.
=KTML_Bold=4. ماسکی هەنگوین=KTML_End=
یارمەتیدەرە بۆ لابردنی پەڵەکانی ڕوخسارت و پێست دەگەشێنێتەوە، دوو کەوچک هەنگوینی سروستی کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکە لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ماستی تازە، دوا ئەوەی دەبێتە هەویر بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بە لەسەری. [1]