ستایلی جلوبەرگ کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باری دەروونی کەسەکان هەیە، ئیتر گەورەبێت یان منداڵ جیاواز نییە، کاتێک دایکان و باوکان جلوبەرگ بۆ منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن پێویستە هەرگیز بەلای ئەم ستایلانەدا نەڕۆن.
1. ستایلی گەورە
لە تەمەنێکی بچوکدا منداڵەکەت گەورە مەکە بەوەی ئەو ستایلانەی بۆی هەڵدەبژێریت لەگەڵ تەمەنی خۆی یەکنەگرێتەوە، هەرگیز ستایلێکی بۆ هەڵمەبژێرە کە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو گونجاو بێت.
2. ستایلێک کە خۆی حەز بە پۆشینی نەکات
منداڵان هەمیشە دەیانەوێت ئەو جلەی دەیپۆشن لای خۆیان جوان دەریان بخات، ستایلێکی بۆ هەڵمەبژێرە کە حەزی پێی نەبێت، چونکە لەناو هاوڕێکانی هەست بە شکانەوە دەکات.
3. ڕەنگی داخراو
گرنگ نییە منداڵەکەت کچە یان کوڕ، دووربکەوەرەوە لەوەی ڕەنگی تاریکی بۆ هەڵبژێریت، باشترە ڕەنگەکانی کراوە بن، چونکە ڕەنگی کراوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باری دەروونی منداڵ دەبێت.
[1]