بەرپرسانی #هەولێر# و #بەغدا# لەسەر درووستکردنی سێ لیژنە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی حیهان ڕێکەوتوون.
لەمیانی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لەسەر درووستکردنی سێ لیژنە بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت ڕێککەوتوون.
لیژنەکان لەلایەن هەردوو وەزارەتی نەوتی ئێراق و سامانەسرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و نوێنەری کۆمپانیای نیشتمانی بە بازاڕکردنی نەوتی ئێراق سۆمۆ و حکومەتی ئێراق و هەرێم کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانیشی تێدا دەبێت.
دوای ڕێککەوتن لەسەر درووستکردنی ئەو لیژنانە ڕۆژی 10ی ئەم مانگە حکومەتی ئێراق بەنامەیەک ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووە، کە ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە و داوای ڕەزامەندی ئەو وڵاتەشیان کردووە، بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. [1]