بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و هەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
یەکێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە، چ وەک بەشداریکردن و ڕۆڵی گرنگی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەماندا و چ وەک ئەرکی پیشەیی خۆی لە پەروەردەکردنی چەندین نەوە و داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایاندا.
گومانی تێدانییە کە ئەرکی یەکێتی مامۆستایان لەم قۆناغەدا قورسترە لە هەر قۆناغێکی دیکە، بەوپێیەی داهاتووی وڵاتەکەمان بەندە بە پەروەردەکردنی نەوەیەکی زانستخوازی نیشتمانپەرەوەرە و بۆ ئەمەش پێویستە یەکێتی مامۆستایان ڕۆڵی کارا ببینێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و گەشەپێدانی زیاتری پەروەردەی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم.
[1]
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!