پەیامی پیرۆزبایی #بافڵ تاڵەبانی# بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لە شۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون. لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو مامۆستا جوامێرانە دەنێرین کە سەرباری هەموو قۆناغە سەختەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندا بوون.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت. بۆ ساڵی نوێی کارکردنتان هاوکار و هەماهەنگ دەبین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان. ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونتان وەفادار دەبین. [1]
شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=