بەداخێکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ #16-05-2023# کەسایەتی ناسراوی پێنجوێن (سەید مەجید محەمەد ساڵح) خاوەن حەوت شەهید و مامی هەڤاڵمان (رەنگین عەبدوڵڵا) ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆچی دواییکرد، بۆ ئەم کۆچە خەمناکە سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ڕەنگین و تەواوی خانەوادەکەیان دەکەین و سەبووری و ئارامی بۆ کەسوکاری دەخوازین و دەپاڕێینەوە جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی نەبڕاوە بێت.
جارێکی تریش سەرەخۆشی دوبارە دەکەینەوە. [1]
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=