#قوباد تاڵەبانی# پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خانێ ئیبراهیم دەکات دەقی پەیامەکە...
(هەڤاڵی بەڕێز کاک بورهان سعید سۆفی) بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خانێ ئیبراهیم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراهیم) ی دایکی هەڤاڵی بەڕێزمان کاک بورهانی سەعید سۆفی، نیگەران و دڵگران بووم. کۆچکردوو خاتوو خانێ خانمێکی نیشتمانپەروەر و لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جوامێری کوردایەتی بوو، پشتگیر و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوو و لەو پێناوەشدا نەهامەتی و دەردەسەری زۆری بەسەر هاتووە، کۆچکردنی جێگای ئەسفی هەموومانە. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=